له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٥٠٠ هێزی پۆلیس له هۆنگ كۆنگ، هێرشیان كردۆته سه‌ر ده‌فته‌ری ڕۆژنامه‌ی لایه‌نگری دیمۆكراسی “ئه‌پل دیلی” و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
پۆلیسی هۆنگ كۆنگ له هێرش بۆ سه‌ر ماڵی سه‌رده‌بیر و چه‌ند كه‌س له به‌ڕێوبه‌رانی ڕۆژنامه‌ی “ئه‌پل ده‌یلی” و ده‌ستبه‌سه‌ر كردوون، له‌م هێرشانه سه‌رمایه‌ی سێ شیركه‌تی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕۆژنامه‌یه و ١٨ ملیۆن دۆلاریان زه‌وت كرد. شایانی باسه كه ئه‌مه دووهه‌مین هێرش له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌كسالی ڕابردووه كه بۆ سه‌ر ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ئه‌كرێت و له‌مانگی “ئووت”ی ساڵی پار، جارێكی تر پۆلیس هێرشی كردبووه سه‌ر ده‌فته‌ری ئه‌م ڕۆژنامه‌یه و لانیكه‌م ١٠ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو. به وته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌منییه‌تی هۆنگ كۆنگ، ئه‌م ڕۆژنامه‌یه له ڕۆژنامه‌وانی وه‌كوو مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌منییه‌تی میللی كه‌ڵكی وه‌رگرتووه.