كاربه‌ده‌ستێكی كۆماری دێمۆكراتیكی كۆنگۆ ڕایگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی هێرشی گرووپێكی ئیسلامیی توندرۆ بۆ سه‌ر گوندێكی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته، لانیكه‌م ٤٦ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
شایانی باسه، گرووپی هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی دێمۆكراتیك كه زۆربه‌یان له وڵاتی ئۆگاندا جێگیرن، به تاوانباری ئه‌م هێرشه ناوبراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌م گرووپه له زنجیره‌یه‌ك هێرشی چه‌كدارانه بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی كۆنگۆ له ساڵی ٢٠١٩وه هه‌تا ئێستا، لانیكه‌م زیاتر له هه‌زار كه‌سی مه‌ده‌نیان كوشتووه.