بەپێی دوایین هەواڵەکان، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە بەکارهێنانی چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، چەندین بنکە و ناوەندی سەربازیی ئەمریکای لە پێنج وڵاتی ناوچەکە کردە ئامانج.
هێزەکانی ڕژیم لە شارەکانی زەنجان، ئەراک، خومەین و ئەلیگودەرزەوە شەپۆلێک هێرشیان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا دەست پێکرد و لەم هێرشانەدا بنکەی ئاسمانیی “شازادە حسێن” لە ئۆردۆن، بنکەی “ئەلعودەید” لە قەتەر، بارەگای ناوگانی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ناوچەی جوفەیری بەحرەین، و بەندەری دەقم و کۆگای سووتەمەنیی ئەمریکا لە عومان کراونەتە ئامانج. هەروەها لە کووەیت، هێرش کراوەتە سەر لەنگەرگەری ستراتێژیی شیوخ، کەمپی بۆهرینگ و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەو وڵاتە.
