شهوی شهممه ٩ی بهفرانبار، چەند پێگەیەكی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران، لهلایهن ئهمریكاوه كرانە ئامانج و بهوتهی ههندێك له سهرچاوهكانی ههواڵ كوژران و برینداری لێكهوتۆتهوه.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو هێزەکانی هاوپەیمانان لە ڕێگەی مووشەک و فڕۆکەی جەنگییەوە چەند بنکە و پێگەیەکی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانیان لە دێرەزوور و سنووری سووریە – عێراق بۆردومان کراوه. تائێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی زیانی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی بۆ سەر گرووپە چەکدارەکان ڕانەگەیاندووە.لەلایەکی دیکەوە، بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئەبوکەمال ٢٣ چەکداری سەر بە ئێران کوژراون، کە پێنجیان بە ڕەگەز سووری و ١٨یان لوبنانی و ئەوانەی دیکەش عێراقی و ئێرانین.
