کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی نیزامی له‌ سنووری ورمێ

هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی نیزامی له‌ سنووری ورمێ 4

گرووپێکی چەکداری نەناسراو بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی مانگی گەلاوێژ، لە شارەدێی “دزەج“ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی “مەرگەوەڕ“ی ورمێ هێرشی کردە سەر بنكه‌یه‌كی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەم هێرشە چەکدارییە کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و لانیکەم یەکێک لە هێزە چەکدارەکانی ڕژیم برینداربووە کە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ حیزبێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان بە ئەستۆ نەگرتووە و میدیاکانی حکومەتیش ڕووماڵیان نەکردووە. ڕۆژی ڕابردووش هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سوپای پاسداران لە ناوچەی “سەرشیو“ی سەقز کە دواتر گرووپی “هەڵۆکانی زاگرۆس” بەرپرسیاریەتی هێرشەکەی بە ئەستۆ گرت.