ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی مانكی پووشپه‌ڕ، پۆلیسی توركیا هێرشی كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی و چه‌ندین كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دایكان و بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی له توركیا له‌ئاست باروودۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كانیان نیگه‌رانن و ده‌ڵێن: ڕۆڵه‌كانیان له زیندان نه‌خۆش كه‌وتوون و به‌رپرسانی زیندان له پێداویستییه‌كانی ده‌رمان بێبه‌شیان كردوون. ناڕازییان له‌به‌رده‌م دادگای باڵای ئیستانبوول كۆبوونه‌وه به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ریان و هه‌شت كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.