پۆلیسی توركیا سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان، هێرشی كرده سه‌ر ده‌فته‌ری پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان(هه.ده.په) له ناوچه‌ی “بی ئۆغڵوو”ی ئیستانبوول و وێڕای پشكنین بیناكه، كۆمه‌ڵێك له به‌ڵگه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد، هاوكات هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه و ٤٢ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری “مێزۆپۆتامیا”: هێزه‌كانی پۆلیس به پێی فه‌رمانی دادستانی گشتی “ته‌كیرداغ” هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ده‌فته‌ی “هه.ده.په” له ناوچه‌ی “بی ئۆغڵوو”ی ئیستانبووڵ و ٤٢ ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه‌یان له ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ماوه‌ی یه‌ك مانگه ده‌وڵه‌تی توركیا ئۆپراسیۆنێكی به‌ر‌بڵاوی له‌و وڵاته دژ به چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌ستپێكردووه و له‌و ماوه‌یه‌شدا پتر له ٢٠٠ كه‌س به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ پ.ك.ك” ده‌ستبه‌سه‌ركراون.