کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزە سەرکوتگرەکانی ڕژیم بۆسەر شۆفێرانی نارازی لە تاران

هێرشی هێزە سەرکوتگرەکانی ڕژیم بۆسەر شۆفێرانی نارازی لە تاران 2

رۆژی چوارشەممە ٢٤ی ١٤٠٥ی هەتاوی، کۆمەلێک لە شۆفێرانی شاری تاران بە هۆی خراپی دۆخی مەعیشەت و پیشەییان بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەک لە شەقامی وەلیعەسر، ناڕەزایەتییان دەربری.

بە پێی ئەو وێنانەی بە دەستمان گەیشتوون، هێزەکانی ڕژیم لە رێگەی گازی قرمێسک ڕێژ و لێدان بە باتۆم، هەوڵیاندا کە ناڕازیان بڵاوە پێبکەن. پاش ئەم رووداوە یەکیەتی گشتی شۆفێرانی ئیران سەرەرای ئیدانەی ئەو کاردانەوەی ڕژیمە، ڕایگەیاندووە کە ناڕەزایەتی مافی یاسایی خەلکە و تەنانەت داوای لە هەموو شۆفێرانی وڵات کردووە کە بەشداری لەم هەڵمەتەدا بکەن.