سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٢ی گەلاوێژ، هێزە حکوومەتییەکان، هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی “بەرزان ئەرژەنگی” له گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان و دەستیان بەسەر كه‌لووپه‌له‌كه‌ی دا گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پاش هێرشی ڕژیم بۆ سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە، هێزەکانی حکوومەت لەگەڵ خەڵکی “نێ”، تێكهه‌ڵچوون و به ته‌قه‌ی هه‌وایی و گازی فرمێسك‌ڕێژ به‌ره‌وڕووی خه‌ڵكی ناڕازی بوونه‌ته‌وه. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له ڕیگه‌ی درۆنه‌وه فیلمیان له خه‌ڵك گرتووه و له كاتی خۆپێشاندان “ئەسرین کانی‌سانانی” هاوژینی بەرزان، لاقی بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.