شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه ئه‌منییه‌كانی رڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خابگای كچانه‌ی زانكۆی زانیاری پزیشكی تاران و وێڕای پشكنینی ژووره‌كان ٧ خوێندكاریان ڕفاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به‌بیانووی به‌شداریكردنی كچانی زانكۆی زانیاری پزیشكی له كۆبوونه‌وی خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه له ڕۆژی ٧ی ئه‌م مانگه، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خابگاكه‌یان و وێڕای پشكنینی ژووره‌كان، به‌شێك له كه‌لووپه‌لی شه‌خسی خوێندكارانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه و به‌پێی زانیارییه‌كان حه‌وت خوێندكاریان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه ناسنامه‌یان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه.
