له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه‌كانی هه‌نگی سنووری كۆماری ئیسلامی، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئاژه‌ڵدارانی ده‌شتی “وه‌زنی” له نزیك گوندی “ئالواتان”ی سه‌ر به شای سه‌رده‌شت و هاووڵاتییه‌كیان به‌سه‌ختی بریندار كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم گوشاریان بۆ كه‌شاوه‌رزان و ئاژه‌ڵدارانی ناوچه‌كه هاوردووه كه تا پێنجی ئێواره ئه‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانتان و نابێت له ده‌ره‌وه بن. له چه‌ند شه‌وی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك له هێزه‌كانی ڕژیم هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر هاووڵاتییه‌ی كۆچه‌ری به‌ناوی “ناسر دڵخواه” و خێوه‌ته‌كه‌ی تێك ئه‌ده‌ن و ناوبراو به‌سه‌ختی بریندار ده‌كه‌ن. سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان باس ونبوونی دوو كه‌س له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی “ناسر” ده‌كه‌ن كه ڕۆژێك دوای برینداركردنی باوكیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره. جێگای ئاماژه‌یه كه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم چه‌ندین جار كه‌شاوه‌رزان و ئاژه‌ڵدارانی ناوچه‌كه‌یان به‌بیانووی ئه‌وه‌یكه یاریده‌ری حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كانن خستووه‌ته ژێر گوشار و پاره‌یان لێوه‌رده‌گرن.