ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین هێرشێكی به‌ربڵاویان بۆسه‌ر بنكه و باره‌گاكانی سوپای توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكان ئه‌نجامدا و به‌هۆیه‌وه ١٤ سه‌رباز و هێزی میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا كوژران و ١٠ سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
هێزه‌كانیڕزگارییعه‌فرینڕایانگەیاند،هێزەکانیانزنجیرەیەکچالاکییانلهدژیهێزهكانیدهوڵهتیداگیركهرىتورکیهلهناوچهكانی “ئه‌عزاز“، “باب“، “عه‌فرین” و “شێرئاوا” ئەنجامداوە و لە ئەنجامى ئه‌و چالاكییانەدا، ١٤ داگیركه‌ر كوژراون و ١٠ داگیركه‌رى دیکەش برینداربوون. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه هاتووه: ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه تیرۆریسته‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته ماوه‌یه‌كه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی ڕۆژئاوا چڕتر كردووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه سه‌دان هاووڵاتی ئاواره‌بوون و به ده‌یان كه‌سی مه‌دنیش گیانیان له‌ده‌ستداوه و هێرشه‌كانی ئێمه‌ش له چوارچێوه‌ی به‌رگری ڕه‌وا له خۆمان و مافه‌كانمان ئه‌نجام دراوه.