ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان، هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت و لیباس شه‌خسی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خوێندكارانی زانكۆی تاران و ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان دان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت و لیباس سه‌خشی ڕژیم به بیانووی ڕه‌چاو نه‌گرتنی حیجابی زۆره‌ملێ له‌لایه‌ن خویندکارانی كچ و له‌به‌ركردنی جل و به‌رگی په‌سه‌ندكراوی ڕژیم له‌لایه‌ن خوێندكارانی كۆڕ هێرشیان كردۆته سه‌ریان و چه‌ندین خوێندكاریان داوه‌ته به‌ر ئه‌شكه‌نجه و لێدان. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش خوێندكارانی كۆلێجی كۆمه‌ڵناسی ئه‌و زانكۆیه دژبه گوشاره‌كانی حه‌راسه‌ت بۆ سه‌ر خوێندكاران و بانگهێشتی ١٠ كه‌س له هاوڕێكیانیان بۆ كۆمیته‌ی ئینزیباتی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو.