سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی مانگی گۆڵان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه، هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران به ناوی “مۆزه‌فه‌ر ساڵح‌نیا” و سه‌ره‌ڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی هاوژینی ناوبراویان به ناوی “گۆڵناز قه‌دیرخانی” ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی شاری سنه پاش پشكنینی ماڵی ئه‌و چالاكه كرێكارییه به هاوژینه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه كه حۆكمی ده‌ستبه‌سه‌رییان بۆ گرتووه، پاشان “گۆڵناز” بانگهێشتی ئیدراه‌ی ئیتلاعات ئه‌كه‌ن و له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ری ده‌كه‌ن، شایانی باسه كه تا كاتی بڵاوكردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌به‌رده‌ستا نییه. ئه‌م كرده‌وه له درێژه‌ی هه‌ڕه‌شه و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان ڕوویداوه.