شه‌وی شه‌ممه ٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، لاوانی شۆڕشگێڕی جوانڕۆ به چه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ڵانته‌ری ١١ی ئه‌و شاره و چه‌ند كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌وه سپای پاسداران به دانانی بازگه‌ی پشكنین له ده‌ورووبه‌ری جوانڕۆ، شاره‌كه‌ی به ته‌واوی گه‌مارۆ دا و كێشه‌ی بۆ خه‌ڵك درووست كرد به‌ڵام له‌كاتی شه‌و لاوانی شۆڕشگێڕ به مه‌به‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خوێنی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شاره هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ڵانته‌ری ١١ و شه‌ڕ و پێكدادان ڕوویدا كه به‌پێی زانیارییه‌كان یه‌ك كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم كوژراوه و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار كراون.