ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نوێنەری بازرگانانی گەرمیان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان ڕایگه‌یاند: چەند شۆفێرێکی هەرێمی کوردستان لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لەلایەن چەند کەسێکی نه‌ناسراوه‌وه ھێرشیان کراوه‌ته سەر و به‌سه‌ختی بریندار كراون.
به پێی زانیارییه‌كان، كۆمه‌ڵێك كه‌سی نه‌ناسراو له سنووری په‌رویزخان به دار و چه‌قۆ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند شۆفێری هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌ختی برینداریان كردوون. به‌ڕێوه‌به‌ری ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و گەرمیان له‌و باره‌وه وتی: نوسراوی فەرمی دراوەتە سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی لە سلێمانی و به‌رپرسانی نیزامی و ئینتزامی ڕژیم و فه‌رماندارانی شاره‌كانی “قه‌سری شیرین” و “سه‌رپولی زه‌هاو” له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ئاگادار كراونه‌ته‌وه و داوایان لێكراوه ئه‌منییه‌تی شۆفێرانی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌ستۆی ئه‌وانه و ئه‌بێ ڕێگری له كرده‌وه‌ی هاوشێوه بكرێت.