کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی درۆنی میلیشیاکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کووەیت

هێرشی درۆنی میلیشیاکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کووەیت 1

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، دەنگی چەندین تەقینەوەی گەورە لە سنووری نێودەوڵەتیی نێوان عێراق و کووەیت، بە هۆی هێرشی درۆنیی میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بیسترا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان و ئەو ڤیدیۆیانەی کە بڵاو کراونەتەوە، ئەم هێرشە کتوپڕە لە ڕێگەی چەندین درۆنی ئینتحارییەوە کراوەتە سەر خاکی کووەیت. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم درۆنانە لە لایەن میلیشیا عێراقییەکانی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە ئاراستە کراون. هاوکات هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی کووەیت دەستبەجێ کەوتوونەتە ئامادەباشییەوە و لە ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەیاندا ڕووبەڕووی ئەم پەهپادانە بوونەتەوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانی ئەم هێرشە بڵاو نەکراوەتەوە.