رۆژی شەممە 07ی خەرمانان، ناوەندی هێزە چەکدارکانی یەمەن ڕایگەیاند کە بە درۆن هێرشی کردووەتە سەر پێگەیەکی حووسییەکان لە پارێزگای زەلع.
بە پێی دوایین زانیارییەکان، هێزە چەکدارەکان لە یەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە شوێنی بە ئامانج گیراو، شوێنی بەرێوەچوونی کۆبوونەویەکی حووسییەکان بووە و تەقینەوەکە بووەتە هۆی ئاگرێکی بەرفراوان لەو ناوچەیە. شایانی باسە کە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، ئەرتەشی یەمەن هەوڵی داوە کە بە بە ئامانج گرتنی پێگەکانی حووسییەکان، ئەو هێزە سنووردار بکەنەوە و توانای سەربازییەکانی پەک بخەن.
