به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی به‌فرانبار، له ئه‌نجامی هێرشی مۆشه‌كی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ر یه‌كێك له ناوچه‌كانی ئوستانی ئێدلب، ٩ كه‌سی مه‌ده‌نی كه له نێوانیان دا ژماره‌یه‌ك منداڵ هه‌ن گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه ده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د، مه‌دره‌سه‌یه‌كی ئه‌مشاره‌یان كرده ئامانجی هێرشی موشه‌كی خۆیان. هێرشی ئاسمانی و موشه‌كی بۆ سه‌ر ئه‌م شاره سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست كه له مانگی ئوت ڕاگه‌یندرا، هێشتا به‌رده‌وامه.