له ئه‌نجامی هێرشێكی خۆكوژی له ویلایه‌تی “مه‌یدان وه‌رده‌ك”ی ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستان له‌ڕێگه‌ی به‌یانییه‌كه‌وه ڕایگه‌یاندووه كه ٨ كه‌س به‌هۆی ئه‌م هێرشه له ناوچه‌ی “جه‌غه‌توو” له شارستانی سه‌یدئاباد له ویلایه‌تی مه‌یدان وه‌رده‌ك گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٩ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌م هێرشه كاتێك ئه‌نجام دراوه كه كاروانێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان به‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌رۆیشتن. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.