کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی حوسییەکان بۆ سەر باشووری عەرەبستان و شاری مەککە

هێرشی حوسییەکان بۆ سەر باشووری عەرەبستان و شاری مەککە 1

بە پێی ڕاپۆرتەکان، حوسییەکانی یەمەن بە هاوێشتنی دەیان مووشەک و درۆن، چەندین پێگەی سەربازی و نەوتی لە باشووری عەرەبستان و شاری مەککەیان بە ئامانج گرتووە.

بە وتەییەحیا سەریعوتەبێژی حوسییەکان، لە وڵامی دوایین هێرشەکانی عەرەبستان بۆ سەر پێگەکانیان، دامەزراوەکانی شیرکەتی ئارامکۆ لە شارییەنبەعو پێگەیەکی هەوایی لە باشووری عەرەبستانیان بە ئامانج گرتووە. هەروەها حوسییەکان لە رێگەی درۆنێکەوە هەوڵیان بۆ بە ئامانج گرتنی شاری مەککە دابوو کە درۆنەکە لە لایەن سیستەمی بەڕگری سعوودیا خراوەتە خوارەوە.