ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی خاكه‌لێوه، ژماره‌یه‌ك له به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له شاری قۆم هێرشیان كرده سه‌ر كۆمه‌ڵێك له كچان و ژنانی ئازادیخواز كه حیجابیان نه‌بوو و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنانی به‌سیجی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ژنان و كچانی ئازاد له یه‌كێك له پاركه‌كانی شاری قۆم و تێكهه‌ڵچوون ڕوو ده‌دات و كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئازادیخوازی دیكه به یارمه‌تی ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌وه دێن و به‌ره‌نگاری به‌كرێگیراوانی ڕژیم ده‌بن و ڕاویان ده‌نێن.