کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی ئۆکراین بۆسەر پێگە لۆجستیکییەکانی کۆماری ئیسلامی و ڕووسیا

هێرشی ئۆکراین بۆسەر پێگە لۆجستیکییەکانی کۆماری ئیسلامی و ڕووسیا

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئۆکراین لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دا، شوێنە هەستیارەکان و لۆجستیکییەکانی کۆماری ئیسلامی و ڕووسیای لە دەریای خەزەر و دەریای ڕەش بە ئامانج گرتووە.

بە وتەی ئەرتەشی ئۆکراین، لەنگەرگەی بازەرگانیموخاچ قەلعەلە داغستانی ڕووسیای بە ئامانج گرتووە و ئەو ناوچە تووشی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەفراوان بووە. جێگای ئاماژەیە کە ئەو لەنگەرگە رۆلێکی گرنگی سەبارەت بە جێبەجێ کردنی کەڕەستەی سەربازی نێوان ڕووسیا و کۆماری ئیسلامی بووە. هاوکات ئەرتەشی ئۆکراین ڕایگەیاند کە سێ کەشتی سەربازی ڕووسیای لە دەریای ڕەش بە ئامانج گرتووە و زیانێکی جددی لەو کەشتییانە کەوتووەتەوە.