فڕۆکەکانی ده‌وڵه‌تی توركیه ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بەسەختی سنووری ھەردوو ناوچه‌ی “چەمانکێ” و “دێرالوکی” سەر بە قەزای ئامێدیان بۆردوومانکردووە و به‌پێی قسه‌ی شایه‌تحاڵانی ڕووداوه‌كه له‌و هێرشه‌دا چەند بنکەیەکی گه‌ڕیلاكانی پەکەکە کراونەتە ئامانج، بەڵام ھێشتا زیانەکان دیار نین.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بەڕێوەبەری ناوچه‌ی “دینارتە” کە نزیکە لە ناوچه‌ی “چەمانکێ” راگەیاندووه، کاژێر چواری دوانیوه‌ڕۆ فڕۆکەکانی تورکیه سنووری گوندی “چەمرەبەتێ” و “ھیزانکێیان” بۆردوومان کردووه و له‌لایه‌كی دیكه‌وه لە ھەمان کاتدا فڕۆکەکانی تورکیه گوندی “سەرگەلێ” و “چیای بێسمتێ” سه‌ر به قەزایی ئامێدیان داوه‌ته به‌ر گوله‌ی تۆپ هاوێژه‌كانی، شایانی باسه به‌هۆی بوردوومانی فڕۆكه و تۆپ هاوێژه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه زۆر جار خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌و ناوچانه كراونه‌ته ئامانج و گیانیان له‌ده‌ست داوه و له ڕووی ئابووریه‌وه زه‌ره‌رێكی زۆر به‌ر دانیشتووانی ئه‌و گوندانه گه‌ییشتووه.