ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی مانگی گوڵان، به‌رپرسانی ناوه‌ندی بێهداشت و ده‌رمانی ئۆستانی كوردستان هۆشدارییان به دانیشتووانی ئه‌و ئۆستانه‌دا كه ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی “ته‌بی كه‌ریمه‌ی كۆنگۆ” له كوردستان زۆره و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین كه‌س له ئێران تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بووون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بێهداشت و ده‌رمانی ئۆستانی كوردستان ڕایگه‌یاند: نه‌خۆشی “ته‌بی كه‌ریمه‌ی كۆنگۆ” نه‌خۆشییه‌كی هاوبه‌شه له نێوان ئینسان و ئاژه‌ڵه‌كاندا و له ڕێگه‌ی خوێن، گه‌نه و به‌ركه‌وتنی جه‌سته له‌گه‌ڵ لاشه‌ی ئاژه‌ڵدا بڵاو ده‌بێته‌وه. ئه‌و ناوه‌نده هه‌روه‌ها وتی هۆشداری جیددیمان داوه به ئاژه‌ڵداران و كرێكارانێك كه له ئاژه‌ڵداری و كوشتارگه‌كان كار ده‌كه‌ن. له كۆتاییدا داوا له هاووڵاتییان كراوه كه به له‌به‌رچاوگرتنی ڕێكاره بێهداشتییه‌كان، ته‌ندرووستی خۆیان وبنه‌ماڵه‌كانیان بپارێژن.