ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی ئوستانی كوردستان ڕایگه‌یاند: به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژی تووشبووانی كۆرۆنا، شاره‌كانی سنه و كامیاران له دۆخی پڕمه‌ترسیداردا جێیانگرتووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، شاره‌كانی سنه و كامیاران له‌دۆخی سوور، بیجاڕ و سه‌قز له دۆخی نارنجی، بانه، دیولان، سه‌وڵاوا، قۆروه و مه‌ریوان له دۆخی زه‌رددان. ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی ئوستانی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له هاووڵاتییان كرد ڕێكاره‌كانی پێشگیری بگرنه‌به‌ر و ئاگاداری ته‌ندرووستی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان بن.