ڕۆژی چوراشه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ، ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی ئوستانی كوردستان له‌سه‌ر چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووانی دوو نه‌خۆشی “وه‌با” و “كۆڕۆنا” له ئوستانی كوردستان هۆشداری دایه خه‌ڵك.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی بێهداشت و ده‌رمانی ئوستانی كوردستان، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٦٩ كه‌سی دیكه به نه‌خۆشی كۆڕۆنا تووشبوون و ٢ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٨ كه‌سی دیكه له به‌شی “ئای.سی.یوو” لهه ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕێژه‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی “وه‌با“ش له ئوستانی كوردستان گه‌یشتووه‌ته ٤٤ كه‌س و ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رده‌وام له زیادبووندایه.