کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هۆشداریی فەرهەنگیان لەسەر مەشق و ڕاهێنانی سەربازیی منداڵان لە ئێران

هۆشداریی فەرهەنگیان لەسەر مەشق و ڕاهێنانی سەربازیی منداڵان لە ئێران

ئەنجومەنی هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەیییەکانی فەرهەنگیانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک هۆشداریی دا لەسەر مەشق و ڕاهێنانی سەربازیی منداڵان و مێرمنداڵان لە هەندێک لە مزگەوتەکان و بنکەکانی بەسیجدا.

لەو بەیاننامەیەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم مەشق و ڕاهێنانانە تەنیا لە چوارچێوەی بابەتە تیۆرییەکاندا نەماونەتەوە، بەڵکوو کارکردنی پراکتیکی بە چەکەکانی وەک کلاشینکۆف و وینچستەریش دەگرێتەوە. ئەم ئەنجومەنە، ڕەوتی ئێستای وەک نموونەیەک لە سەربازیکردنی جیهانی منداڵی ناوبردووە و ڕایگەیاندووە کە بەکارهێنانی منداڵان لە بەرنامە نیمچە‌سەربازییەکاندا، پێشێلکردنی بنەماکانی مافی منداڵان و بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.  ئەنجومەنی هەماهەنگیی فەرهەنگیان هەروەها داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و شەفافی لەم بابەتە کردووە و خوازیاری ڕێگریکردن لە بەردەوامیی ئەم جۆرە ڕەوتانە بووە.