ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە سەرکوتی خۆپیشاندانەکان ڕایگەیاند کە نەبوونی دادپەروەری نێودەوڵەتی مەترسی دووبارەبوونەوەی تاوانی قورس لە ئێران زیاد دەکات.
ڕۆژی سێشەممە ١٦ی پووشپەڕ ئەم ڕێکخراوەی مافی مرۆڤە هاوکات لەگەڵ تێپەڕبوونی شەش مانگ بە سەر خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانبار کە تێیدا هەزاران کەس بە دەستی هێزەکانی ڕژیم کوژران، هوشدارییەکی جددی بڵاو کردەوە. دیانا تەحاوی جێگری بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە لێبوردنی نێودەوڵەتی، ڕایگەیاندووە کە بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر بەم سەرکوتانە، ڕێگەی بۆ دەسەڵاتدارانی تاران خۆشتر کردووە تا بەردەوام بن لە هەڕەشەی کوشتاری زیاتری ناڕازیان. ناوبراو بە توندی جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە نابێت جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی دژی خۆپیشاندەران، بە هۆی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئێستا و ڕێککەوتنی نێوان واشنگتن و تاران بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، لەبیر بکرێن و پەراوێز بخرێن.
