کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هوشداری ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی لە سێدارەدانی بەندکراوان

هوشداری ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی

ڕۆژی ڕابردوو، ڕێکخراوەی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک هوشداری دا کە لەسێدارەدانی بەندکراوان لە ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.

لە بەیانناممەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بە هەزاران بەندکراوی سیاسی و عەقیدەتی لە ئێران و هەروەها دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتاییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو و کاتی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم، مەترسی سەپاندنی حوکمی سێدارەیان لە سەرە. لە درێژەی بەیانناممەکەدا جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی گوشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، حکومەت بە مەبەستی تۆڵە کردنەوە لە کۆمەڵگای ناڕازی ئێران، بڕیاری داوە ژمارەیەکی زۆر لە بەندکراوان لەسێدارە بدات و پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەبارەت بەم بابەتە هەڵوێستی توندیان هەبێت.