کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هوشداری پاکستان بە کۆماری ئیسلامی و ئەگەری دەستپێکرنی بەرەیەکی دیکەی شەڕ لە ئێران

هوشداری پاکستان بە کۆماری ئیسلامی و ئەگەری دەستپێکرنی بەرەیەکی دیکەی

ڕۆژی ڕابردوو،خاجە ئاسفوەزیری بەرگری پاکستان ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری درێژەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانی بۆ سەر عەرەبستانی سعوودی، پاکستان ناچار بە وڵامدانەوەی هێرشەکانە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە بە هۆی ڕێککەوتنەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبستان، تورکیە و پاکستان و هەروەها واژۆکرانی پەیماننامەی مەکە، دەوڵەتی پاکستان بەرپرسیارە کە وڵامی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانی بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانی سعوودی بداتەوە. شایانی باسە کە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، باشووری عەرەبستانی سعوودی و دامەزراوە نەوتییەکانی ئەو وڵاتە چەندین جار لە لایەن میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی و حوسییەکانی یەمەنەوە بە ئامانج گیراوە و ئەمەش بووەتە هۆی کۆتایی هێنان بە چالاکییەکانی دامەزراوەکان لە لایەن دەوڵەتی عەرەبستانەوە.