چه‌ند ساڵێكه كه خامنه‌یی له وته‌كانی كۆتایی ساڵدا و یان له په‌یامی نهورۆزیهكهیدا، ناوێك بۆ ساڵی نوێ دیاری ده‌كات. ئه‌مساڵیش به پێی ئه‌م سۆننه‌ته، ناوی “جههێشی ته‌ولید“ی بۆ ئه‌مساڵ دیاری كرد. ڕووحانیش به ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه، له ڕۆژی ٢ی خاكه‌لێوه‌دا، له حاڵێكدا كه له‌سه‌ر قه‌ره‌نتینه نه‌كردن پێداگری ده‌كرد، ته‌عتیلی وڵاتی به “پیلانی دوژمن” ناولێبرد و وتیشی كه نابێ چه‌رخه‌ی به‌رهه‌مهێنان ڕابوه‌ستێ. سه‌رانی كۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌یكه كه به قازانجیان نه‌بێت و ببێته كۆسپێك له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته دژهمرۆییهكانیان، به پیلانگێریی دوژمنی پێناسه ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵ به‌خاتری سیاسه‌تی كاولكه‌ری ئابووری و نێئۆلیبڕاڵی ئه‌وان، كه‌وتووه‌ته سه‌ر لێواری داڕمان و له‌ناوچوون، ئه‌وه ئاكامی دوژمنایه‌تیی “ئیستكباری جیهان“ییه. ئه‌و كه‌سانه‌ی وا له مافی كرێكاران دیفاع ده‌كه‌ن، كه‌سانێك كه دژبه هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زین و یان دیفاع له مافی منداڵان ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی وا دڵسۆزی ژینگه‌ن و باس له له‌ناوچوونی ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه ده‌ست نیشانده و سیخوڕی دوژمنن و به شێوه‌ی گشتی هه‌موو ئه‌و باروودۆخه فهلاكهتبارهی كه له ئێستادا به‌سه‌ر ئێران‌دا زاڵه، هه‌مووی پیلانگێڕیی دوژمنه. یه‌كێكیان فه‌رمانی “جههێشی ته‌ولید“ده‌رده‌كا و ئه‌ویتریان هه‌ڕه‌شه ده‌كا كه نابێ چه‌رخه‌ی بهرهههمهێنان ڕابوه‌ستێ. بۆ هیچكام له‌و دوانه بایه‌خی نییه كه ئه‌م به‌ناو جههێش یان ته‌كانه به‌ته‌وژمه، كامه خه‌ڵك ده‌بێ ئه‌نجامی دات و چه‌رخه‌ی به‌رهه‌مهێنان كام هێز ده‌بێ وه‌كاری خات. ئایا مه‌به‌ستیان ئه‌وانه‌یه كه چه‌ند به‌رابه‌ر له ژێر هێڵی هه‌ژاری دان؟ یان مه‌به‌ستیان ئه‌و كه‌سانه‌یه كه شوێنی كاره‌كه‌یان داخراوه و ده‌بێ به برسیه‌تی سه‌ر بنێنه‌وه؟
له ئێستادا ته‌نیا سێ حه‌فته له ڕاگه‌یاندنی ڕه‌سمی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا تێپه‌ڕبووه و هه‌ر له‌و سێ حه‌فته‌یه‌شدا كاریگه‌ریی زۆر فه‌لاكه‌تباری له‌سه‌ر ژیانی پتر له ١٦ ملیۆن كرێكار و بنه‌ماڵه‌كانیان داناوه. له ئێستادا زۆرێك له‌وان ده‌بێ له‌گه‌ڵ بێكاری و هه‌ژاری و برسیه‌تی به‌شه‌ڕ بێن. له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه ته‌نانه‌ت له باروودۆخی ئاساییشدا، حه‌قده‌ستی كرێكاران بۆ چه‌ندین مانگ وهدا ده‌كه‌وێ، له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه پتر له ٨٠ له‌سه‌د له به‌رهه‌مهێنه‌رانی له هه‌موو جۆره بیمه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بێبه‌رین و ته‌نانه‌ت ئه‌و حه‌قده‌سته‌ی وا چوار به‌رابه‌ر له ژێر هێڵی هه‌ژاری دایه، لێیان ده‌ریغ ده‌كرێ، به بڕێك بیر كردنه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه له كاتی ڕاگه‌یاندنی ڕه‌سمی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه هه‌تا ئێستا، كۆمه‌ڵگا به‌ره‌وڕووی چ باروودۆخێكی مه‌رگبار بووه‌ته‌وه. ئه‌وانه‌ی وا له باروودۆخی ئاساییشدا، پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كان له‌سه‌ر سفره‌كانیان به تاڵان بردراوه، چۆن ده‌توانن مه‌وادی زیدی عفوونی دابین بكه‌ن، چۆن ده‌توانن خواردنی پێویست بۆخۆیان ئاماده بكه‌ین و چۆن ده‌توانن له خزمه‌ت هه‌ڵیت و پڵیتهكانی خامنه‌یی و ڕووحانی دابن بۆ “جههێشی ته‌ولید” و وهكار كه‌وتنه‌وه‌ی “خهرخهی ته‌ولید“. خۆشبینانهترین لێكدانه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به دابین كردنی كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندروستی، باس له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌ی ٤٦٠ هه‌زار تمه‌نی ده‌كات بۆ كرێكاران، ئه‌ویش له باروودۆخێكدا كه ناوه‌ندی ئاماری ئێران به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك، تهوهرۆمی ١٢ مانگه‌ی ساڵی ٩٨ی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٣٤ و ٨ دههۆمی له‌سه‌د ڕاگه‌یاندووه. هه‌ڵبه‌ت هه‌موومان ده‌زانین كه تهوهرۆمی واقعی زۆر له‌وانه له‌سه‌رتره و خه‌ڵك هه‌موو ڕۆژێ ئاستی تهوهرۆمی واقعی له به‌رزبوونه‌ی قیمه‌تی پێداویستیهكانیاندا، ده‌بینن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش خۆی مامناوه‌ندی تهوهرۆمه. هه‌ر به پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی ناوه‌ندی ئاماری ئێران، به‌رهه‌مه خوارده‌مه‌نیه‌كانی وه‌ك گۆشتی سوور و ماسی بۆ ٥٠ تا ٦٥ له‌سه‌د و قیمه‌تی سهوزیهكان بۆ حدوودی ٦٥ له‌سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه. هه‌ر ئه‌و ئاماره نیشانی ده‌دا كه توانای كڕینی خه‌ڵك لانیكه‌م ٥٠ له‌سه‌د هاتووه‌ته خوارێ و لانیكهمی حه‌قده‌ستی ئێستای كرێكاران كه نزیك یه‌ك و نیو ملیۆن تمه‌نه، ته‌نانه‌ت هه‌زینه‌ی خواردهمهنیهكانیشی پێ دابین ناكرێت و ئاشكرایه كه بۆ هه‌زینه‌ی ماڵ و هاتووچۆ و ته‌ندرووستی و ده‌رمان و ئامووزش، شتێك له‌و حه‌قده‌سته نامێنێته‌وه.
پێویسته ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بێت كه وتووێژه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به دیاری كردنی لانیكهمی حه‌قده‌ست له ژووره پان و بهرینهكاندا و له‌ناو كۆبوونه‌وه و دانیشتنه‌كانی شۆرای عالیی كاردا گرفتار بووه و ئه‌و ته‌وه‌ره‌یان حه‌واڵه‌ی ساڵی تازه كردووه. هه‌ڵبه‌ت بۆ خاوه‌نكاری خسووسی و ده‌وڵه‌تی، هیچ شتێك له‌وه باشتر نییه كه هه‌روا به پێی لانیكهمی حه‌قده‌ستی دیاریكراوی ساڵی ڕابردوو، به‌رده‌وام كرێكاران تاڵان بكه‌ن. له‌و نێوه‌دا ته‌نانه‌ت خاوه‌نكارانی خسووسی خوازیاری ئه‌وه بوون كه هه‌زینه خورد و خۆراك له ئه‌ستۆی ئه‌وان بێت و هه‌زینه‌ی ماڵ و ده‌رمان و ئامووزش و پێداویستیهكانیتر بكه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ت. ئه‌وه ڕێك ئه‌و بێ شه‌رمی و بێ چاوهڕوییهی بورژوازیه كه له پێناو ڕهقابهتهكانی له‌گه‌ڵ بازاری جیهانی، ته‌نانه‌ت له دابین كردنی پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی كرێكارانیش خۆ ده‌دزێته‌وه. ئه‌و بورژوازیه كرێكاری هه‌رزان و ئارامی ده‌وێت. ڕێك له باروودۆخێكدا كه ئه‌ندامی كانوونی عالیی شۆرای ئیسلامی كار و كۆمیته‌ی حه‌قده‌ستی شۆرای عالیی كار ڕایده‌گه‌یێنن كه سه‌به‌دی بژێوی كرێكاران گه‌یشتووه‌ته ٥ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار تمه‌ن، باس له‌وه ده‌كرێ كه ده‌وڵه‌ت و خاوهنكاران پێشنیاری، به‌لانی زۆره‌وه، دوو ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار تمه‌نیان داوه و ئه‌وه‌ش له ڕاستیدا به نیوه‌ی ئه‌و سهبهده بژێویه‌ی كرێكاران نابێت كه نوێنه‌ری شۆرای عالی ئیسلامی كار باسی لێده‌كا. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه خودی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ش، ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌كانی سه‌ربه ده‌وڵه‌تن. دیسان ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆ كرێكاریه‌كان پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی له‌ناكاوی قیمه‌تی پێداویستیه خۆراكی و ته‌ندروستیه‌كان، ڕایانگه‌یاندبوو كه لانیكهمی حه‌قده‌ستی ساڵی ٩٩ پێویسته لانیكه‌م ٩ ملیۆن تمه‌ن بێت تا بتوانێ وڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌ی سه‌به‌دی بژێوی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكاری بێت.
كێشمه‌كێشی نێوان ئه‌ندامانی شۆرای عالیی كار و كۆمیته‌ی حه‌قده‌ست و ئه‌و ره‌قه‌مانه‌ی كه باسیان لێكراوه، نیشانی ده‌دا كه كرێكاران له‌مساڵیشدا، دیسان ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ژاریی له‌تاقه‌ت به‌ده‌ر ده‌ست وپه‌نجه نه‌رم كه‌ن. ئه‌ویش له باروودۆخێكدا كه هه‌ر له یه‌كه‌مین ڕۆژه‌كانی ده‌ستپێكی ساڵی تازه و بڵاوبوونه‌وه كۆرۆناوه، زۆرێك له كارخانه و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان داخراون و كرێكاران به بێ حه‌قده‌ست ناردراونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان.
سێبه‌ری ڕكوودی ئابووری له ئاست جیهاندا، دابه‌زینی پتر له سی له‌سه‌د له ئه‌رزشی بورس و دابه‌زینی قیمه‌تی نه‌وت له كاتی ده‌ستپێكی بڵاوبوونه‌وه كرۆناوه، بێ گومان جیهانی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ گه‌لێك ته‌وه‌ری جیدی به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه. ئابووریی قه‌یران لێدراو و نه‌خۆشی ئێران و بێ كه‌فایه‌تی به‌رپرسانی ڕژیم، كاریگه‌ریی ئه‌م قه‌یرانه‌ی یه‌كجار توندتر كردووه‌ته‌وه و ڕێك له وه‌ها باروودۆخێكدایه كه ناوه‌رۆكی واقعیی هه‌ڵیت و پڵیت و وته بێ ناوه‌رۆكه‌كانی خامنه‌یی و ڕووحانی ئاشكرا ده‌بێت. سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه نابێ ڕێگه بدرێ سه‌رمایه‌داره‌كان و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان به بیانووی كۆرۆناوه هێرشی خۆیان بۆسه‌ر حه‌قده‌ست و مافه‌كانی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان، ئه‌مجاره‌یان وه‌حشیانه‌تر ڕێكبخه‌ن. نابێ له‌بیرمان چێته‌وه كه كۆرۆنای كۆماری ئیسلامی زۆر كوشنده‌تره له كۆرۆناكه‌ی ئێستا و پتر له ٤٠ ساڵه كۆمه‌ڵگا دیلی ده‌ستیه‌تی. كه‌وابوو ڕووخان و له‌ناوچوونی كۆماری ئیسلامی، پێش مه‌رجی ڕزگار بوونی كۆمه‌ڵگایه له‌ده‌ست هه‌موو جۆر ویرووس و نه‌خۆشیه‌ك.