حه‌راسه‌تی پاڵاوگه‌ی به‌نده‌ر عه‌باس ڕرژی پێنجشه‌ممه ٢٧ مانگی گه‌لاوێژ، هه‌ڕه‌شه‌ی به‌دواداچوونی قه‌زایی و ئیداری له كرێكارانی ناڕازی ئه‌و ناوه‌نده كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حه‌راسه‌تی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی به‌نده‌ر عه‌باس به‌دوای ئه‌وه‌دێت كه كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له به‌شه جیاجیاكاندا به بڵاوكردنه‌وی وێنه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به تراكت و پلاكارده‌وه، ناڕه‌زایه‌تییان له‌ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه‌ی مه‌عیشه‌تییان ده‌ربڕیبوو. جێگای ئاماژه‌یه كه كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژه‌وه له زیاتر له ٤٥ ناوه‌ندی ستادی و عه‌مه‌لیاتی ئه‌و وه‌زاه‌رتخانه‌یه ده‌ستیان داوه‌ته ناڕه‌زایه‌تی و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه په‌سه‌ندكراوه‌كان، هه‌روه‌ها دابینكردنی ساعه‌تی كاری دادپه‌روه‌رانه و ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتی و جێبه‌جێكرانی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌ركه‌كانی پێرسۆنێلی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه بوون.