له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه‌ی “هه‌مراه خودڕه‌و”ی سایپا هه‌ڕه‌شیان له كرێكارانی ئه‌و ناونده كرد كه ئه‌گه‌ر ده‌ست له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان هه‌ڵ نه‌گرن له‌سه‌ركار ده‌ر ده‌كرێن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، نزیكه‌ی ٢٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی “هه‌مراه خودڕه‌و”ی سایپا له شارۆچكه‌ی قودسی تاران كه زیاتر له ١٠ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه حه‌وتووی ڕابردوو دژبه كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان له كار كێشابوو به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت به پێدانی به‌ڵێنی درۆ كرێكارانیان گه‌ڕاندبۆ‌وه سه‌ر كار و ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی بێكار كردنیان لێ ده‌كه‌ن.