“نه‌وید سه‌حرایی” دادستانی دادگای گشتی و ئینقلابی شاری پاوه ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی جۆزه‌ردان هه‌ڕه‌شه‌ی له كۆڵبه‌رانی شاره‌كانی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵات كردووه كه به‌مه‌به‌ستی كۆڵبه‌ری ڕووده‌كه‌نه سنووره‌كانی ئه‌و شاره.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی كۆڵبه‌ر نیوز ئه‌و دادستانه‌ی شاری پاوه ڕایگه‌یاندوو، ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ری شاره‌كانی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له‌شاری پاوه نیشته‌جێ بوون و له سنووره‌كاندا خه‌ركی كۆڵبه‌رین، له لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیمه‌وه ٧٢ كاتژمێر مۆڵه‌تیان بۆ دیاری كراوه كه شاری پاوه به‌جێ بێڵن ئه‌گینا له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا به هاوكاری هێزه ئینتزامییه‌كانی ئه‌و شاره ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه و سه‌رجه‌میان له شاری پاوه ده‌رده‌كه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه “نه‌وید سه‌حرایی” فه‌رمانی به سه‌رجه‌م هێزه ئینتزامییه‌كان و سنوور پارێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی داوه كه ناسنامه‌ی ئه‌و كۆڵه‌به‌رانه بۆ لایه‌نی پێوه‌ندیدار ئاشكرا بكات و ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه.