ده‌زگای هه‌واڵنێری “ڕۆیترز” ڕۆژی چوراشه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: ئه‌ندامێكی باڵای هێزه‌كانی سپای پاسداران به‌ناوی “شه‌هرام پوور ڕه‌زایی” ناسراو به “مێهدی ڕه‌زایی“هه‌وڵی تیرۆركردنی “جان بۆڵتۆن“ی ڕاوێژكاری ئه‌منییه‌ته‌ی میللی سه‌رده‌می “دۆناڵد ترامپ“ی داوه.
وه‌زاره‌تی دادگوسته‌ری ئا‌مریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه وتی: شه‌هرام پوور ڕه‌زایی” یان هه‌مان “مێهدی ڕه‌زایی” هه‌وڵی داوه له ڕێگه‌ی پێدانی ٣٠٠ هه‌زار دۆڵاری ئه‌مریكی به كه‌سانێك له ویلایه‌ته‌كانی “واشینگتن” و “مریله‌ند” ڕاوێژكاری پێشووری ئه‌منییه‌تی میللی ئا‌مریكا “جان بۆڵتۆن” تیرۆر بكات.