له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دیوانی چاودێری ماڵی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق له نوێترین بڕیاری دا، داوای له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه كه ئه‌و پاڵاوگه نه‌وتیانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندایه ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی فێدڕاڵی عێراقی بكه‌نه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دیوانی باڵای چاودێری ماڵی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق داوای له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه كه له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت و دیوانی باڵاوه، پێداچوونه‌وه به ته‌واوی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانی دا بكات و له‌وه به‌دواوه پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی فیدراڵی به شێوه‌یه‌ك دابین ده‌كرێت كه مافی ته‌واوی شارۆمه‌ندانی هه‌رێم پارێزراو بێت و له‌كاتی خۆیدا په‌رداخت بكرێت. له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و ناوه‌نده دا هاتووه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌بێت ته‌واوی ئه‌و نه‌وته‌ی به‌رهه‌می هێناوه ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی بكات.