به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كچێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ له گوندی “سوورازه”ی سه‌ر به شاری سنه به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام و به زۆره‌ملێی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه به‌شوو درا به پیاوێكی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ.
شایانی باسه كه ئه‌و كرده‌وه نامرۆڤانه‌یه له باروودۆخێكدا ڕوو ده‌دات كه شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت و كوردستانیش وه‌كوو پێشه‌نگی ئه‌و خه‌باته بۆ دابینكردنی به‌رابه‌ری نێوان ژن و پیاو، ده‌ور و نه‌خشێكی تایبه‌تی هه‌بووه، ئێستاش خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی كوردستان و شاری سنه ئه‌بێ ڕێگری له‌و كرده‌وه دژه ژن و نامرۆڤانه‌یه بكه‌ن.