ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی جۆزه‌ردان، لانیكه‌م چوار په‌نابه‌ر به هۆی نۆقم بوونی به‌له‌مه‌كه‌یان له ده‌ورووبه‌ری دوورگه‌ی قه‌ناری سه‌ر به وڵاتی ئیسپانیا”، گیانیان له ده‌ست دا.
منداڵێك و ژنێكی دوو گیان له قۆربانیانی ئه‌و ڕووداوه‌ن. دوورگه‌كانی قه‌ناری یه‌ك له‌و جێگانه‌یه كه په‌نابه‌ران ڕووی تێده‌كه‌ن به هیوای گه‌یشتن به ژیانێكی باشتر. به پێی ڕاپۆرته‌كان كه سه‌رنشینه‌كانی ئه‌م به‌له‌مه كه ٤٩ كه‌س بوون، په‌ناخوازانی وڵاتانی ئه‌فریقین. جێی ئاماژه‌یه كه كووچی په‌نابه‌ران بۆ دوورگه‌كانی قه‌ناری له كۆتایه‌كانی ساڵی ٢٠١٩وه و به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.