ڕۆژی هەینی ٤ی مانگی خەرمانان، سێ كهس بە ناوەکانی “عیرفان فەتحی”، “ئیدریس پەروندار” و “وەحید لەتیفی” لە ڕووباری “قاسماوا”ی شاری گیلانغەرب لە ئوستانی کرماشان، خنکان.
بهوتهی بهرپرسانی ئۆرژانسی کرماشان، ئەو سێ هاووڵاتییە تەمەنیان لە نێوان ٣٠ بۆ ٣٣ ساڵدا بووە و بەهۆی ناشارەزایی لە مەلەکردن لەو ڕووبارەدا خنکاون. جێگای ئاماژهیه كه نەبوونی هێمای ئاگادارکەرەوە، نەبوونی چاوەدێریی ناوەندەکانی فریاکەوتن بە سەر ڕووبارهكان و ناشارەزایی لە مەلەکردندا، هۆکاری سەرەکی خنکانی هاووڵاتییانه له چۆم و بهندئاوهكانی ڕۆژههڵاتی كوردستانه.