کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

نه‌به‌ردی مان و نه‌مان له‌ شوێنه‌ نائه‌منه‌كانی كار

لهماوهی كهمتر لهیهك حهفتهی ڕابردوودا، لهڕێكهوتی ١٤ تا ٢١ی مانگی خهرمانان، شایهدی دهیان ڕووداوی دڵتهزێنی شوێنی كار لهشوێنهجۆراوجۆرهكانی ئێران بووین. ههر لهو ماوهكورتهدا، لهنهبهردی مان و نهماندا، دهیان مرۆڤی شهریف و زهحمهتكێش، دهیان كرێكار، كهژیانی كۆمهڵایهتیی ئهمڕۆ، لهسهر شانی ئهوان دهگهڕێ، گیانیان بهخت كردووهو یان بهسهختی بریندار بوون. ڕۆژی ههینی ٢١ی مانگی خهرمانان، لهشارهكانی لهنجان، ئیلام و ئهروهندان، ٤ كرێكار گیانیان لهدهست دا و دوو كرێكاری دیكهش بهسهختی بریندار بوون. ڕۆژی پێنجشهممه٢٠ی خهرمانان بههۆی چهندین ڕووداوی شوێنی كار لهشارهكانی ئابدانان، بانهو ڕهشت، ٢٨ كرێكار تووشی مهسموومیهت بوون و دوو كرێكاری دیكهبههۆی نهبوونی كهرهستهی ئیمهنیی پێویست گیانیان لهدهست دا. ڕۆژی چوارشهممه١٩ی خهرمانان دوو كرێكار لهشارهكانی پاوهو كهرهج گیانیان لهدهست دا و دوو كرێكاری دیكهلهتاران بریندار بوون. ڕۆژی دووشهممه١٧ی خهرمانان بههۆی سێ ڕووداوی شوێنی كار لهشارهكانی ئیلام، پیشوا و بهندهر لێنگه، ٥ كرێكار گیانیان لهدهست دا. ڕۆژی یهكشهممه١٦ی خهرمانان، ٩ كرێكار لهشارهكانی كرمان، ئاران و بیدگۆل و كهرهج تووشی ڕووداو هاتن و بههۆیهوه٥ كرێكار گیانیان لهدهست دا. ڕۆژی ههینی ١٤ی خهرمانان، ٩ كرێكار بههۆی چهندین ڕۆداوی كاری جیاواز لهشارهكانی پیشوا، سنه، شنۆ، سهروئاباد و دێگولان گیانیان لهدهست دا و بریندار بوون. پێویستهبهو دیمهنهدڵتهزێنه، گیان لهدهست دانی ٨ كۆڵبهر و بریندار بوونی ١٩ كۆڵبهری دیكه، كهلهو ماوهكورتهدا، لهنهبهردی گیان لهبهرامبهر نان دا، كرانهئامانجی گوللهی پارێزهرانی كۆنهپهرستی و چهوسانهوه، لهسهر سنوورهكان، زیاد بكهین.

بهڵام ئهمهتهنیا حهفتهیهك نییهكهههواڵی ئهم ڕووداوانهلهلابهلای ههواڵهكاندا ون دهبن. لهههموو حهفتهكانی گشت ژیانی كرێكاراندا، بهردهوام ڕووداوهدڵتهزێنهكان دووپات دهبنهوه‌. بهشێوهی مامناوهند ساڵانهههزار كرێكار تهنیا لهڕشتهی بیناسازیدا گیانیان لهدهست دهدهن و چهند بهرابهری ئهم ژمارهیهش لهو مهیدانهدا بریندار دهبن. یهكیان لهداربهستهوهبهردهبێتهوهو قهتعی نۆخاع دهبێ، ئهوی دیكه بهخشت سهری دهشكێ و ئهویتریان دهكهوێتهژێر داروبهردی بینای نیوهكارهدا و گیانی لهدهست دهدا. لهنوێترین ژمارهی یهكێك لهبڵاوكراوهكانی ناوخۆی وڵات لهگۆشهیهكیدا، ههواڵنێرێك دهنووسێ:

عهبدوڵڵا، چهند ڕۆژێك بوو كهتهمهنی گهیشتبووه٣٠ ساڵ، ههموو ڕۆژێ لهماڵهكهی، كهلهشووش بهكرێی گرتبوو، دههاتهدهرێ. لهگهڵ هاوڕێكانی دهڕۆیشتنهسهر داربهستی فلێزیی بینایهكی نیوهكارهنیاوهران، تا خشتێك لهسهر خشتێكی دیكهدانێن. بهڵام ههر ئهم داربهستهفلێزیانهچهندین هاوڕێیانیكوشتووهو یان كهم ئهندامی كردوون.  ڕاپۆرت نووس دهڵێ: “خۆم بینینم كهپای ههڵخلیسكا و بهربۆوهخوارێ و قهتعی نۆخاع بوو. ئهو نهبیمهی بوو و نهپووڵ. بنهماڵهكهشی پووڵیان نهبوو. ئیتر ئهوم نهبینیهوه‌”. “

ههواڵنێریهڕهسمیهكانی ئێران، هێندێك جار ههواڵی دوو خهتی سهبارهت بهڕووداوهكانی شوێنی كار بڵاو دهكهنهوهكهزۆرجار لهلابهلای ڕووداوهكانی دیكهدا ون دهبن و پانتایی ڕاستهقینهی كارهساتهكهشاراوهدهمێنێتهوه‌. لهزۆربهی ئهو ڕاپۆرتانهدا، باس له‌‌و ڕووداوانهی كه بههۆی نهبوونی ئیمهنی شوێنی كار،دهبنههۆی بریندار بوون و كهم ئهندام بوونی كرێكاران، ناكرێ. مهرگی بهرهبهرهو بهشێنهیی كرێكاران بههۆی ناسالم بوون و ناتهندرووست بوونی شوێنهكانی كار، لههیچ جێیهكدا تۆمار ناكرێ. هیچكات باس لهپیری پێشوهختی سهرچاوهگرتوو لهكارهسهخت و زیانبارهكان ناكرێ. زۆربهی ڕووداوهكانی شوێنی كار، لهكارگهجیاجیاكانی بیناسازی، كهكرێكاران تێیدا بهڕۆژمزد خهریكی كارن و لهبیمهو باقی خزمهتگوزاریهكان بێبهرین، هیچ ڕهنگدانهوهیهكیان نییه‌. ئهو ڕووداوانهی كهبههۆیهوهكرێكارانی ئهفغانستانی و منداڵانی كار گیانیان لهدهست دهدهن، لهلایهن ههواڵنێرییهڕهسمیهكانی ئێرانهوههیچكات باسیان لێناكرێ.

خاوهنكاران بههۆی قازانج پهرهستی و تهماعكاری، نهبهنیازن ئاستی ئهمنییهتی شوێنهكانی كار بهرنهسهرێ و نهبهخاتری نائهمن بوونی شوێنهكانی كار، نیگهرانی گیان لهدهست دانی كرێكارانن. ئهوان تهنانهت نیگهرانی ئهوهش نین كهكرێكاران لهترسی گیانیان پیشهكانیان بهجێبێڵن. لهبهر ئهوهیكهههركات بیانههوێ، دهتوانن لهناو لهشكری ملیۆنیی ئهرتهشی پاشكهوتی كاردا، كرێكارانی دیكهبهكار بگرن و لهههمان شوێنهناستاندارد و نائهمنهكهی جاران، ههموو جۆر كارێكی دژوار و زیانباریان بهسهردا بسهپێنن.

لهڕاستیدا، تا كاتێك كهخرۆشی شۆڕشی كرێكاران و جهماوهری زهحمهتكێش، بارگهو بنهی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و نیزامی سهرمایهداری تێكهوهنهپێچێت، ئهوهكرێكاران خۆیانن كهدهبێ بیر لهخۆیان بكهنهوهو بههاوپشتیی خۆیان، خاوهنكاران و دهوڵهت ناچار بهدابین كردنی ئهمنییهتی شوێنی كارهكهیان بكهن. كوشتنی كرێكار لهشوێنی كار پێویستهقهتڵی لهئهنقهست بهئهژمار بێت. لهم بوارهدا خواستی دهستبهجێ و خێرای چینی كرێكار بریتییهله‌:

بیمهكردنی كامڵی كرێكاران لهبهرامبهر خهسار و زیانهكانی كار، چ لهشوێنی كار  یان لهدهروهی شوێنی كار ڕوو بدات، بهبێ ئهوهیكهكرێكار پێویستی بهسهلماندنی كهمتهرخهمیی خاوهنكار یان بهڕێوهبهری ناوهندی بهرههمهێنان بێت. دانی خهسارهت بهو كرێكارانهی كهبههۆی ڕووداو و زیانهكانی كار تووشی نهخۆشیی و كهم ئهندام بوون دهبن و یان توانای كار كردن لهدهست دهدهن، ئهویش بهههزینهی خاوهنكاران و دهوڵهت و لهڕێگهی لێكۆڵینهوهو چاوهدێریی نوێنهرانی ههڵبژێردراوی كرێكاران. دانی ههزینهی زهمانهتی ئیمهنی و سڵامهتی شوێنی كار و هێنانهخوارهوهی مهترسیهكانی شوێنی كار بۆ كهمترین ئاستی خۆی، چاوهدێری و پشكنینی پزیشكی بهردهوام لهبهرامبهر مهترسی و نهخۆشیهكانی سهرچاوهگرتوو لهجۆری كار، لهلایهن خاوهنكاران و دهوڵهت. ههڵبژاردنی ههیئهتهكانی لێكۆڵینهوهی كرێكاری بهدهنگی ڕاستهوخۆی كرێكاران، كهبهكردهوهدهرهاتنی ئهم داخوازیانهدهخهژێر لێكۆڵینهوهو حیسابڕهسی.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-