ڕۆژی ڕابردوودا، کرێکارانی لە سەر کار دەرکراوی شیرکەتی کیش چووب دژ بە وەرنەگرتنی حەقدەست و مافە دواخراوەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، نزیکەی ٨٠ کرێکاری دەرکراوی کۆگای کیش چووب لە دوورگەی کیش، کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوییەوە لە کارەکانیان دەرکراون، خوازیاری گەڕانەوە بۆ سەر کار و وەرگرتنی حەقدەستە دواخراوەکانیانن. ئەم کرێکارانە ڕایانگەیاندووە کە لە مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٤ەوە حەقدەستیان وەرنەگرتووە و مافی بیمە و مەزایای دوو ساڵی ڕابردووشیانیان پێ نەدراوە. شایانی باسەکە سەرەڕای گەڕانەوەی بەشێک لە کرێکاران لەم دواییانەدا، هێشتا چارەنووسی ئەم ٨٠ کەسە بە نادیاری ماوەتەوە و بە هۆی نەدانی مافی بیمەوە، تەنانەت حەقدەستی بێکاریشیان پێنادرێت.
