کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی کۆمپانیای تراورس لە شاری کەرەج

ناڕەزایەتی کرێکارانی کۆمپانیای تراورس لە شاری کەرەج 3

بەپێی دوایین زانیارییەکان، کرێکارانی کۆمپانیای تراورسی کەرەج، دژ بە وەدینەهاتنی داخوازییەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

ناڕازیان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان لە لایەن بەرپرسانی ئەو شیرکەتەوە، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە، ئیمەنی شوێنی کار، وەرگرتنی هێزی کاری نوێ، کەمکردنەوەی ساعەتی کار، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە، پێدانی مافی بیمەکانیان و هەروەها کۆتایی هاتنی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکان لە سەر کرێکارانی ناڕازی بوون.