رۆژی شەممە 22ی مانگی جۆزەردان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی مێترۆی هەشتگێرد لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی خواستەکانیان کۆبوونەوە.
کرێکارانی مێترۆی هەشتگێرد سەرەڕای دواخرانی زیاد لە دوو مانگی حەقدەستەکانیان، مافی بیمەکانیان پشت گوێ خراوە و لە هەر جۆرە پشوویەکی حەفتانەش بێبەری کراون. کرێکاران لە ناڕەزایەتی بەو غەدرانە و لە وڵام بە بانگەوازێک کە پێشتر راگەیەندرابوو کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە داواکارییەکانیان بوون.