کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی پارسی حەفت ‌تەپە

ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی پارسی حەفت ‌تەپە 1

ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی پارسی حەفت‌ تەپە دژ بە بەردەوامی کێشەکانی بیمەی کارامە ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەپێی هەواڵەکان، پارەی بیمەی تەکمیلی بە شێوەیەکی بەردەوام لە حەقدەستی کرێکاران کەم دەکرێتەوە، بەڵام تا ئێستا نەدراوەتەوە کۆمپانیا بیمەکان. هەروەها، سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ مانگ بەسەر کۆتایی هاتنی گرێبەستی پێشوودا، هێشتا ژمارەیەک لە دۆسیەکانی چارەسەری دەرمانی کرێکاران کە بۆ ناوەندی بیمە نێردراون، بێ وەڵام ماونەتەوە و هیچ پارەیەک پێیان نەدراوەتەوە.