کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی تولی پێرسی قەزوین

ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی تولی پرس قەزوین 1

ڕۆژی ڕابردوو، نزیکەی ١٠٨ کرێکاری شیرکەتی تولی پێرس لە پارێزگای قەزوین، پاش کۆتایی هاتنی چالاکییەکانی ئەو شیرکەتە، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، چالاکییەکانی شیرکەتەکە لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردووەوە بە بیانووی کەمی سەرچاوە داراییەکان کۆتایی پێ هاتووە و کرێکاران ئاماژە بەوە دەکەن کە جگە لە بێکاری، بۆ ماوەی شەش مانگە حەقدەستەکانیان وەرنەگرتووە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکەدا، کرێکاران خوازیاری پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان، گەڕاندنەوەیان بۆ سەر کارەکانیان و هەروەها بایەخ دانی ڕژیم بە ژیانی کرێکاران بوون.