رۆژی ڕابردوو، کرێکارانی کارگەی ئۆتۆمۆبێل سازی تەورێز دژ بە وەدینەهاتنی دواخوازییەکانیان لە بەردەم دەرگای چوونە ژوورەوەی ئەو شیرکەتی کۆبوونەوە.
ئەو کرێکارانە ئاماژەیەیان بەوە کردووە کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەستەکانیان و بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان، تووشی کێشەی ئابووری بوون و تەنانەت توانای دابین کردنی پێداویستیە سەرەکیەکانی ژیانیان نیە. هەروها ناڕازیان جەختیان لەسەر ناکارامەیی و گەندەلی “حەبیبۆڵڵا خاندانی” بەرپرسی گشتی ئەو کارگە کردووە و خوازیاری دەرکردنی ئەو بەرپرسە بوون.
