کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری چابەهار

ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری چابەهار 1

ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی شارەداری چابەها دژ بە بایەخ نەدانی بەرپرسان بە دۆخی ژیانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.

کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی کەمبوونی حەقدەست و هەروەها پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا، کرێکاران جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە لە ئەگەری بەردەوامی ئەم دۆخەدا، نەک تەنیا درێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن، بەڵکوو دەست لە کار دەکێشننەوە و پەرە بە ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن.