کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری هەرسین

ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری هەرسین 1

ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی شاغڵ لە شارەدرای شارستانی هەرسین، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان لە لایەن بەرپرسانی شارەدارییەوە و هەروەها کەمبوونی حەقدەستەکانیان، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی بنەماڵەکانیان نییە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکەدا، کرێکاران خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و هەروەها پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان بوون.