کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کارمەندانی زانکۆی زانستە پزشکییەکانی چابەهار

ناڕەزایەتی کارمەندانی زانکۆی زانستە پزشکییەکانی چابەهار 1

ڕۆژی ڕابردوو، کارمەندانی شاغڵ لە زانکۆی زانستە پزشکییەکانی چابەهار، دژ بە پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ناڕازیان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەستەکانیان لە لایەن بەرپرسانی زانکۆوە، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکەدا، کرێکاران جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە لە ئەگەری وڵام نەدانەوەی بەرپرسان و هەروەها پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان، هەوڵی پەرەپێدانی ناڕەزایەتییەکان و خەروەها ڕێکخستنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دەدەن.